مسروربارزانى

ئه‌مڕۆ له‌ واشنتۆن، مه‌سروور بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرس و جێگر و كارگێڕ و ئه‌ندام و ژماره‌یه‌ك له‌ كادرانى سنوورى لقى حه‌وتى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا كۆبووه‌وه.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراواندا باس له‌ ئه‌رك و چالاكییه‌كانى پارتى له‌ ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و چۆنیه‌تیى پێشخستنى كار و ئه‌ركه‌كانیان و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى خواست و داواكارییه‌كانى كوردستانیان له‌ هه‌ردوو وڵاتى ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا كرا.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بۆچوون و ڕا سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى ناوخۆى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ خرانه‌ڕوو و مه‌سرور بارزانى به‌ وردى ره‌وشى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و پێگه‌ى كورد و كوردستانى له‌ هاوكێشه‌ ساسییه‌كان و رۆڵ و ئه‌ركى داهاتوو و مامه‌ڵه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كان و پێشهاته‌كان بۆ ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌ شیكرده‌وه‌.

بلاوى بکەوە لە

About these ads